شاخه‌وانێک له ڕه‌گه‌زی به‌ڕوو، دوکتۆرێک له تۆره‌مه‌ی خاک

هه‌ر چه‌ند کێو و چیا پێگه‌ی گرینگی شاخه‌وانه‌کان بۆ شۆناس و هه‌ستی داهێنان له زه‌ین و ئهندێشهیاندایه، به‌ڵام بنه‌مای پێکهێنانی که‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ک سامانێکی مرۆڤی؛ کۆمه‌ڵگایه. له گه‌ڕان و پشکنین و فێرکاری و نیزیکی و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به ئاو و خاک، شاخ و پێده‌شته‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا، بنه‌مایه‌کی به‌هێزی بۆ خوڵقاندنی کاراکتێر و که‌سایه‌تی لێوه‌شاوه‌ی شاخه‌وانه‌کان پێک هێناوه. به ئاوڕدانه‌وه له‌م میراته گه‌وره‌ی شاخه‌وانه‌کان ــ که زیاتر بۆخۆیان خوڵقێنه‌ری بوون ــ چیرۆکی مه‌زن تۆمار ده‌کرێ و جاری وایه تێکه‌ڵاوی ئه‌فسانه و ئه‌ستووره‌ش ده‌بێ. ده‌سکه‌وته‌کانی شاخه‌وانی جیا له‌وه که هوشیارییه‌کی گه‌وره به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، خوڵقێنه‌ر و به‌دیهێنه‌ر ده‌بێ و چاوکراوه وه‌ک تاکێکی کۆمه‌ڵگا خۆ ده‌رده‌خا، به‌ڵام له ئاکامی هه‌ڵسوکه‌وت وه‌ک ئه‌رکێکی پیرۆز له کۆمه‌ڵگادا قاڵ ده‌بێ. هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی، شێوازی که‌لک وه‌رگرتن له هه‌ر جووڵه‌یه‌کی مرۆڤ، بۆ ئینسانی‌تر کردنی ژیان ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌کی شاخه‌وانه‌کان. بێ ده‌لیل نییه ئالبێر کامۆ، فه‌یله‌سووف و نووسه‌ری فه‌ڕانسه‌وی ده‌ڵێ «شاخه‌وانی وه‌رزشی مرۆڤه گه‌وره‌کانه» که به پێداچوونه‌وه له ڕابردووه‌کانی پڕ له ڕه‌مز و ڕازی شاخه‌وانی په‌ل ده‌هاوێ و ڕه‌گاژۆ ده‌کا و ئێمه بۆ ناسینی دونیای شاراوه و جوانتر کردنی کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌قامگیر ده‌با. له‌و وه‌رزشه‌دا هه‌موو ده‌توانن قاره‌مان بن. ئولگوو وه‌رگرتن وه‌ک کانیاوییهکی پڕ ئاوه که هه‌ر که‌س به پێی توانا ده‌توانێ بینی پێوه بنێ و توونیایهتیی خۆی بشکێنێ. شاخه‌وانی هه‌میشه نیگای نوێ ده‌خوڵقێنێ، بیر و ئه‌ندێشه ده‌خاته گه‌ڕ، مرۆڤ ده‌خاته کار و تێبینی و به‌رژه‌وه‌نده نه‌بینراوه‌کانی دونیای خۆی ده‌بینێ. به‌رژه‌وه‌ندی نوێ، بیری تازه و ڕێ که‌وتن و بارهێنان و ڕاهێنان وه‌ک مه‌عریفه‌یه‌کی تازه ده‌خاته به‌ر ده‌م به‌رده‌نگه‌کانی و فێر کردن ده‌کاته سه‌ره‌کیترین بواری هونه‌ری شاخه‌وانی. ژینگه و پاراستنی ئه‌و ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی شاخه‌وان.
له عه‌رزی واقیع ڕوو ده‌که‌ینه‌وه کوردستان، له‌گه‌ڵ ڕێبوارێکی حاڵزان، شاخه‌وانێکی به‌ئه‌زموون، قاڵکراوی ڕه‌نج و کار و دوکتۆرێکی به‌ویژدان که نه ته‌نیا تۆزوخۆڵی شاخ و پێده‌شته‌کانی شاخه‌وانی پێوه دیاره، به‌ڵکوو بۆ زانیاری و خوێنده‌واری، سنووره‌کانی په‌ڕاندووه و له گه‌وره‌ترین کالێجی ئه‌مریکا بڕوانامه‌ی پزیشکی وه‌رگرتووه.
دوکتۆر خوسره‌و خوسره‌وی‌کوردستانی له ساڵی ۱۳۱۸ هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خێرخواز و گه‌وره‌ماڵ له شاری سنه له دایک بووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه چاوی به کێوه‌کانی کوردستان پشکووتووه. خوێندنی دواناوه‌ندی له زانستی سروشتی (علوم طبیعی) وه‌ک دیپلۆم له شاری سنه وه‌رده‌گرێ. له ساڵی ۱۳۴۵ هه‌تاوی دوکتۆرای پزیشکی له زانستگای تاران به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو ده‌کا، هه‌ر له‌و کاته وه‌ک خوێندکاری پزیشکی له تاران ده‌رسی خوێندووه، به هۆی هۆگری به شاخه‌وانی له‌گه‌ڵ باشگای شاخه‌وانی (باشگاه ابرمرد) وه‌ک شاخه‌وانێکی چالاک پێوه‌ندی ده‌گرێ و بڕوانامه‌ی شاخه‌وانی و به‌رده‌وانی(سنگنوردی) له تاران وه‌رده‌گرێ. دوای ته‌واو بوونی خوێندنی پزیشکی له ساڵی ۱۳۴۵ هه‌تاوی بۆ درێژه پێدانی خوێندنی پزیشکیی باڵا، ڕوو ده‌کاته ئه‌مریکا و درێژه به خوێندنی پزیشکی ده‌دا. سه‌رمایه و ڕاحه‌تیی وڵاتی ئه‌مریکا بۆ ساتێکیش ئه‌وی ختۆکه نه‌داوه، بۆیه دوای ته‌واو بوونی له ساڵی ۱۳۵۱ هه‌تاوی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان. وه‌ک دوکتۆرێکی به‌مشوور و پرنسیپ له کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌تایبه‌ت دێهاته‌کانی ناوچه‌ی «که‌ڵاته‌رزان» وه‌ک ئاوایی نگڵ و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی هه‌ورامان له خزمه‌ت خه‌ڵکی فه‌قیر و بێدهرهتاندا بوو. له بیره‌وه‌ری دێهاته‌کانی ناوچه‌ی سنه ناوی دوکتۆر خوسره‌وی به گه‌وره‌یی یاد ده‌کرێته‌وه. هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، خاکی بوون و شاخه‌وانی وه‌ک مرۆڤێکی لێبوورده و ڕووحسووک به پشتبه‌ستن به توانایی ته‌مه‌ن، دوکتۆرێکی خۆشه‌ویستی لێ به‌دی هێناوه که له دونیای تواناکانی خۆی زۆر هه‌ڵسووڕه. هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی بۆ ئه‌وه بووه که منداڵان و لاوانی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ئامێزی ئامانجی گه‌وره باوێ، ڕێ که‌ون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاک و ئاو خۆ نه‌خه‌نه باوه‌شی ناحه‌زان. دوکتۆر خوسره‌وی‌کوردستانی له ساڵی ۱۳۴۴ هه‌تاوی بۆ شاسواری شاخه‌کان ئه‌لبورزی هه‌ره‌به‌رز، کێوی «ده‌ماوه‌ند» هه‌ڵگه‌ڕاوه و چووه‌ته لووتکه‌ی ده‌ماوه‌ند. چاوی به دیتنی هێلانه‌ی سیمۆرغ، زاڵ و فه‌ره‌یدوون گه‌شاوه‌ته‌وه. بوونی له ئه‌مریکا ئه‌زموون و بیری پڕ له هه‌ڵسوکه‌وتی زیاتر ده‌خاته گه‌ڕ؛ به‌ڵام قه‌ت چرای پڕ له شه‌وقی شهقامهڕێیهکانی سانفرانسیسکۆ چاوی وه شه‌واره ناخا و گڕی کزی فانۆس و له‌نته‌ری ئاوایییهکانی کوردستان له دڵیدا کز ناکا و بۆ ساتێکیش له بیریان ناکا.
بۆ هه‌وه‌ڵ جار له کێوی «ئه‌لوه‌ند»ی هه‌مه‌دان له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۲ هه‌تاوی له کۆڕی شاخه‌وانانی کوردستان که له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کانوونی شاخه‌وانانی کوردستان بۆ ڕێزنان له ۵۰ ساڵ ئه‌زموون و شاخه‌وانی و خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان دوکتۆر خوسره‌و خوسره‌وی‌کوردستانی پێک هاتبوو و به به‌شداری ۵۰۰ شاخه‌وان له شاخی ئه‌لوه‌ند به‌ڕێوه چوو، چاوم پێکه‌وت. به‌و عومر و ته‌مه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه شاخه‌وانی کرد، له هه‌موو بارێکه‌وه قه‌واره جوان و له به‌ر دڵان بوو. دیمه‌نی دڵاوای شاخی ئه‌لوه‌ند و قه‌ڵافه‌تی نه‌سره‌وتووی به‌ساڵاچووی پڕ له ئه‌زموونی دوکتۆر خوسره‌وی له نێو شاخه‌وانه‌کان گڕ و تینێکی پێ به‌خشیم که له کوتن نایه. دهستهپیاوێکی گه‌نمڕه‌نگ، نێوچاوانکراوه به ئه‌زموونی ۵۰ ساڵ شاخه‌وانی و خێرخوازی و خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان. کۆی هونه‌ر و بایخی دوکتۆر خوسره‌وی‌کوردستانی، زۆرتر هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و خاک و خۆڵینه بوونه. باڵای وه‌ک ده‌ماوه‌ند به‌رز، جوان و دڵڕفێن وه‌ک گوڵهشللێر و چه‌می به‌خوڕ وه‌ک سیروان. به‌و هه‌موو هه‌ست و هه‌ناسه خۆی له دونیای چاو و ڕاو و سنگ ڕه‌پێش خستن و خۆ جاڕدان و خۆ هه‌ڵکێشان و خۆ ویستی دزیوه و حه‌ول و ده‌ولی هاواره دژی ناپاکی و ئینسانی‌تر کردنی ژیان. له دونیای پڕ جه‌نجاڵی سه‌رمایه‌داری که به‌شێک بۆ قڕان مل ڕه چه‌قۆ ده‌خه‌ن، زۆرتری سامان و سه‌روه‌تی خۆی بۆ چێ کردن و سه‌رپه‌رشتیی ده‌رمانگای خۆڕایی له ئاوایی «کهرهونان» (کروندان) له ناوچه‌ی دێولان (دهگلان) و چێ کردنی هونه‌رستانی کشتوکاڵ سه‌رف کردووه، که کۆی ئه‌وانه به شاهیدی خه‌ڵکی سنه و ناوچه، خۆی له ۱۰ میلیارد تمه‌ن داوه. به هیچ پێوه‌رێک ئه‌و دڵاوایییه مانا ناکرێ ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خاک و نه‌ته‌وه نه‌بێ. به عه‌شق و خۆشه‌ویستی گووراوه، شاخه‌وانی بیرازی کردووه و گه‌ل و نیشتمان له ئامێزی گرتووه.
له مانگی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵ ۱۳۹۵ هه‌تاوی له شاخه‌وانی کێوی (کوڕه‌ی میانه) به ۲۹۵۵ میتر به‌رزایی که‌وتۆه‌ته سه‌رووی ئاوایی نگڵ و ئاوایی میانه که هه‌ست و عاتیفه‌ی به‌شه‌ر ڕاده‌ژه‌نێ و به سه‌دان کانیاو که ئاویان به دڵاوایی بۆ نێو دڵی زه‌ویوزاری ئاوایی میانه ده‌ده‌ڵێنێ، لێوڕێژ له هه‌ست و هه‌ناسه که به زمان تاریف ناکرێ “له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌میدی، خه‌ڵکی میانه و چه‌ند له هه‌واڵان بۆ حه‌سانه‌وه‌ی دوای شاخه‌وانی ده‌عوه‌ت کراین بۆ که‌وێڵ (چارداغ)ی مه‌نسوور قاسمی، باوه‌پیاره (زڕباب)ی محه‌ممه‌د حه‌میدی. به دڵاوایی و میوانگری له داوێنی شاخی کوڕه‌ی میانه له که‌وێڵی کاکه مه‌نسوور، قسه و باس که‌وته ئاراوه. ته‌مه‌نی کاک مه‌نسوور له شه‌ست تێپه‌ڕیوه. باسی نه‌خۆشی (سوورێژه)ی ساڵی ۱۳۴۵ هه‌تاوی ناوچه‌ی کرد: «ئه‌وکات ته‌نیا دوکتۆری ناوچه له ئاوایی نگڵ دوکتۆر خوسره‌وی بوو که به فیداکاری زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سورێژه‌یان گرتبوو کۆی کردنه‌وه و بردنییه نگڵ و به کۆی گشتی هه‌تا چاک بوونه‌وه‌یان قه‌ره‌نتینه کران و ده‌رمانی کردن که خۆم ڕزگار بووی ده‌ستی دوکتۆر خوسره‌ویم له سوورێژه.»
دوکتۆر خوسره‌وی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژی که هێشتا برینه قووڵه‌کانی مێژووی پێوه دیاره، به‌ڵام وه‌ک بیرمه‌ندێک به وزه‌یه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر، قه‌ت له کۆمه‌ڵگای خۆی نه‌تۆراوه. له نێو جه‌رگی جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتووه کردوویه‌تی و ڕایپه‌ڕاندووه و پێی وایه؛ بۆ کۆمه‌ڵگای خۆت هه‌نگاو بنێ و ئه‌وه‌ی له ده‌ستت هات بیکه.
«مجو ای هموطن از ایزد تقدیر بخت خود
طلب کن بخت را از جنبش بازوی سخت خود»
بوێری له پێناو نه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێکاره‌کان ته‌نیا و ته‌نیا به وه‌ڕێ که‌وتن، جووڵه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نابهرژهوهندیی نه‌ته‌وه‌یی، جڵه‌و کردنی خه‌یاڵپڵاو، له پێناو هوشیاری و به‌رهه‌مهێنان و وه‌ڕی که‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێ. ئه‌وه‌یه ئامانجی دوکتۆر خوسره‌وی‌کوردستانی.
له گه‌رده‌لوولی گێژاوی زه‌مان، نه ته‌نیا وه‌ک شاخه‌وانێکی به‌ئه‌زموون و به‌رپرسیار، به‌ڵکوو وه‌ک مرۆڤێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستیار به خه‌م و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه و بۆ ئه‌وه‌ی دنیا جوانتر بنوێنێ قه‌ت لێیان نه‌تۆراوه. ئه‌وڕۆکانه تۆزی گه‌ردوخۆڵی ده‌ورانی پێوه دیاره، هه‌ر چه‌ند گڕ و تینی لاوه‌تی بۆ شاخه‌وانی نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی شاخه‌وانی بۆ به‌ره‌ی داهاتوو و لاوه‌کان بهێڵێته‌وه. له ساڵی ۱۳۹۲ هه‌تاوی ئه‌رکی یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی لێژنه‌ی شاخه‌وانی کوردستان (کانون کوهنوردان کردستان)ی وه ئه‌ستۆ گرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان به‌ره‌ی ڕابردوو و نه‌وه‌ی داهاتوو پردێک چێ بکا. له ساڵه‌کانی ۱۳۶۲ به‌ولاوه بۆ ماوه‌ی ۳ ساڵ به‌رپرسی ڕادیۆی پزیشکی ده‌نگی کوردستان بووه. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کات و ده‌رفه‌تێکی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له ده‌ست نه‌دا، له‌گه‌ڵ خێرخوازانی (چێ کردنی قوتابخانه ) زۆر له حهولدایه و به‌رپرسی گۆڤاری وه‌رزنامه‌ی دیابێته به ناوی (شه‌فای کوردستان).
هه‌رچه‌ند که‌سایه‌تی، شاخه‌وانی و خێرخوازی دوکتۆر به هیچ زمانێک ناکوترێ، به‌ڵام وه‌ک پێ‌زانین که دوکتۆر به شنه‌ی کوێستان مه‌ست ده‌بوو و به ئاوی ڕیندوه به‌فره‌کان نه‌با تاسه‌ی نه‌ده‌شکا، وه‌ک ئه‌مه‌گناسی که له ساڵی ١٣٤٥ له ئاوایی نگڵ منداڵانی ناوچه‌ت له سورێژه ڕزگار کردووه و ڕوو به کێوی کوڕه‌ی میانه له وێنه‌که‌دا ڕاوه‌ستاوی بۆ سه‌ربه‌رزی و گه‌ردن فرازیتان وه‌ک شاخه‌وان ده‌چمه سه‌ر شاخی «کوڕه‌ی میانه» و کڵاوه‌که‌م داده‌گرم و بۆ گهورهییتان سڵاو ده‌نێرم. ئه‌و نووسراوه‌یه هه‌موو شتێکی له‌سه‌ر دوکتۆر خوسره‌وی کوردستانی پێ نییه، به‌ڵام وه‌ک شاخه‌وانێک وت‌و وێژێک بوو له‌گه‌ڵ خاک و ئاو.
